چاودێریەکانی دوای ئانژیۆگرافی لە ماڵەوە

0

چاودێریەکانی دوای ئانژیۆگرافی : ئانژیۆگرافی کرۆنێری تاقیکردنەوەیەکە بۆ تاقی کردنی رەگی خوێنی گەورەی دڵە(ڕەگی کرۆنێری) . دکتۆر یەک لوولەی چکۆلە (کاتتێر) لە یەکێک لە ڕەگەکانی ڕان ئەدات.
لە هەندێ جار، کاتتێر لە یەکێک لە ڕەگەکانی دەست ئەدات. ئەگەری هەیە ، یەک هەتا دوو ڕۆژ دوای ئەنجامی ئانژیۆگرافی کرۆنێری دست و ڕان شین ببن یان ئێشیان بێت.
بۆ چاودێری کردنی دوای ئانژیۆگرافی لە ماڵەوە ، لە چەند ڕۆژ دوای پرۆسەکە ئەتوانن ئیشە ئاسانەکانی ناوماڵ بکەن بەڵام نابێ کاری سەخت بکەن. لەم بارەوە یەک بۆچونی گشتی لە کاتی قۆناغی باش بوون دەکرێت. هەر کەس لە کاتێکی جیاوازدا چاک دەبێتەوە. بۆ هەستێکی باشتر لە زووترین کاتا ،دەبێت ئەم شتانە بەرچاو بگرن.

ئیشەکانی دوای ئانژیوگرافی لە ماڵەوە

۱. کاتێ کە دکتۆر دەوای ئارام بەخشت پێ دەدات ئەبێت ئەم شتانە لە بەر چاو بگریت:
۲. هەتا ۲۴ کاژێر دوور بن لەو ئیشانەی کە پێویستی بە سەرنجی زۆرە. لە ناو بردنی ئاسەواری دەوایی تۆزێ کاتی دەوێت.
۳. بۆ خاترجەمی خۆت، لە کار کردن لە گەڵ تۆمبێل و هەر جۆر ئامێرێک دور بکەونەوە. هەتا لە ناو چوونی ئاسەواری دەوایی و بە دەست هێنانی بیرو هۆشیاری سەبر بکەن.
۴. تا ئەو کاتەی کە دکتۆر نەی وتوە ، لە ئەنجامی هەر جۆرێ کاری سەخت و پاڵ پێوەنان یا هەڵگرتنی شتی قورس دوور بن.
ئەتوانن لە دەوری ماڵ هەنگاو پیون یان کاری ئاسان وەک چێشت درووست کردن بکەن، ئەبێت لە چەند ڕۆژی ئەوەڵ لە پلە نەچنە سەرێ
۵.کاتێ لە کاتتێر لە دەست دایە ، لە چەند ڕۆژی ئەوەڵ نابێ دەست بنوشتێتەوه. لە کاتی نووستن یان هەستان زۆر ئاگاداری دەست بن
۶.بە پێی دەستوری دکتۆر ئەتوانن کارهایێکی زورتر بکەن. پیاسە خاڵێکی زۆر گرنگە و کەم کەم ئەتوانن لە ڕۆژدا زۆرتری بکەن. دەبێ لانی کەم ۲.۵ کاژێر لە هەفتە دا پیاسە بکەن.

تغذیه بعد از آنژیوگرافی

۷. خواردنەوەی زۆر بخۆن هەتا بۆ دەفعی ڕەنگی تایبەتی تاقیکردنەوەی لەشتان یارمەتی بدات. لە کاتی گرتنی نەخۆشیەکانی جەرگ ،دڵ و گورچک هەروەها کەم کردنی خواردنەواکان، پێش زۆرکردنی خواردنەوە لە گەڵ دکتۆر قسە بکەن.
۸. خواردن ئەبێت بۆ سەلامتی قازانجی بێت و زۆرێ لە میوەکان،سەوزی و دانەکانی تێدابێت. ئەگەر شێوەی خواردنی وا نەبێت ئەبێت لە گەڵ دکتۆر قسە بکات.
هەر وەها ڕاوێژ لە گەڵ پسپۆڕی خواردنیش ئەتوانێت بۆ باشترکردنی چاودێریەکان دوای ئانژیۆگرافی بە سوود بێت

چاودێریەکانی دوای ئانژیۆگرافی – چاودێری دەوایی

۱.دکتۆر چۆنیێتی و کاتی دووبارەی خواردنی دەواکان بەو کەسە ئەدات. جگه لەوە، دەستووڕهایێک سەبارەت بە هەر جۆرە دەوایەکی نوێ ئەدات.
۲.کاتیی خواردنی دەوای تراو کردنی خوێن لە گەڵ دکتۆرا قسە بکرێت. بە تایبەت ئەو دەوایانە کە خوێن تراو ئەکەن وەک وارفاین(کۆمادین) ، کلۆپیدۆگرل( پلاویکس) و ئاسپرین.
دکتۆر چۆنیێتی و کاتی دووبارە خواردنی ئەم دەوایانە ئەدات. دەبێت وتەکانی دکتۆر بە جوانی بەر چاو بگرێت.
۳.ئەگەری هەیە ،دکتۆر یەک دەوای تراو کردنی خوێن وەک ئاسپرین یان کلۆپیدۆگرۆل(پلاویوس) ئاماژە پێ بکات. ئیستفادەی ئەم دەوایە بۆ گەورە کردنی ڕەگەکانی دڵ و مەترسی بۆ سەکتەی دڵ زۆر گرنگە.
ئەبێ لە خورادنی دەواکانی خۆتان هۆشیار بن و لە کاتی کێشه درووست بوون لە گەل دکتۆر یان پەرەستار پێوەندی بگرن.

چاودێریەکانی دوای ئانژیۆگرافی – چاودێری لە شوێنی کاتتێر

۱.یەک بانداژ( پانسمان) بە ماوەی دوو ڕۆژ لە سەر شوێنی کاتتێر دابنێن. ئەگەری هەیە،بانداژ دوای ئەم ماوەیە خۆێ دا بکەوێ.
۲.بۆ یارمەتی چاک بوونەوەی ئێش یان هەڵتۆقاوی لە هەر کاتێ بە ماوەی ۱۰هەتا۲۰ خولەک سەهۆڵ یان پەکی سەرمایی لەو شوێنه دابنن. لە نێوانی سەهۆڵ و پێست یەک پارچە دابنن.
لە کاتس رازی بوونی دکتۆر، ئەتوانن ۲۴هەتا۴۸ کاژیر دوای پرۆسەکە مەلە بکەن . شوێنی برینەکە بە هێواشی بشۆنەوە.
۳.تا ئەو کاتەی کە شوێنی کاتتێر چاک نەبۆتەوە ،نابێ ئاوی لێ بدەی.زۆرینەی هەتا یەک هەفتە یا هەتا کاتێ کە پزشک رازی بێت مەلە بکرێ.

مراقبت بعد از آنژیوگرافی در خانه
چاودێڕی بەرگری دوای پرۆسە بەشێ کلیلیە لە دەرمان و ئەمنیەتی نەخۆشە. لە تەوای جەلەسەکانی چاو پێ کەوتن لە گەڵ دکتۆر قسه بکەن و کاتی درووست بوونی کێشە لە گەڵ دکتۆر یان پەرەستار قسە بکەن
هەر وەها زانینی جوابی تاقیکردنەوە و لیستی دەواکان خۆتان زۆر بە قازانجه.

کەنجێ ئەبێ بە ئۆرژانس پێوەندی بگرن یان بچن بۆ لای دکتۆر؟

هەر کات کە کەس پێی وایە بە چاودێری فریاکەوتن

پێویستیە پێوەندی بگرێت. ئەتوانین ئاماژە بەم خاڵانە بکەین:

  • لە سەرخۆ چۆون( بێ هۆشی)
  • تەنگی هەناسەی قورس
  • سینگ ئێشه، تەنگی هەناسە یان کۆخە لە گەڵ خوێن

تووش بوون بە نیشانەکانی جەڵتەی دڵ کە بریتیە لە:

  • گوشار، ئێش یان هەستی نادیار لە سەر سینگ
  • ئارەق کردن
  • تەنگی هەناسە
  • هەڵ هاوردن
  • گوشار،ئێش یان هەستی نادیار لە پشت، مل، شوێلکە، شوێنی سەرەویی زک و یەک یا دوو شانەکان یا دەسەکان
  • هەستی سووک بوونی سەر یان لاواز بونی هێز
  • توند لێدانی دڵ. دوای پێوەندی بە ئۆرژانس، لەوانەیە کارمەندی ئەوێ بیهەوێ نەخۆشەکە یەک حەبی ئاسپرین گەورەساڵ بە ڕادەیەکی کەم بجاوێت. دەبێ ماتڵی تۆمبێلی فریاکەوتن بێت و خۆی ماشێن لە نخوڕێ.
دوای باش نەبوون بە ئیستراحەت یا چاک نەبوون دوای ماوەی ۵ خولەک دوای خواردنی دەوای نیتروگلیسرین، نەخوشی تووش بوو بە ئانژین دەناسرێت.

لە کاتی ڕودانی ئەم شتانە ئەبێت بە دکتۆر، پەرەستار یا بەشی فریاکەوتن پیوەندی بگرن:

  • خوێن هاتن لە شوێنی کاتتێر
  • ڕودانی هەڵ تۆقاوی لە شوێنی کاتتێر کە ئێشی هەیە و زوو گەورە ئەبێ.

تووش بوون به عوفونەت کە بریتیە لە:

  • زیاد کردنی ئێش، هەڵ تۆقاوی، گەرما یان
  • سوور بوونی شوێن لە جێگایە کە کاتتێر سەرچاوەی کردوە.
  • زایەڵە ی چڵک لە شوێنی کاتتێر.
  • گەورە بوونی گرێی لەنفی مڵ، بنا قوڵتخ یان ژیری ڕان
  • تەب
  • شین بوون، ساردی، سڕ بوون یا هەستی تەز کردنی قاچ یان دەست

گۆڕان کاری پێوەندی دار بە سەلامەتی خۆتان بە جوانی بەرچاو بگرن و لە کاتی ڕوودانی هەر جۆر کێشە لە گەڵ دکتۆر یا پەرەستاری خۆتان پیوەندی بگرن.

وەرگێڕ: یۆنس رەزایی | مترجم کردی : یونس رضایی

 

This entry is available for Arabic English Persian

سیستم پرسش و پاسخ

ثبت سوال جدید

ثبت سوال جدید غیرفعال می‌باشد.

پیگیری سوال قبل

برای پیگیری پاسخ سوال خودتون و نمایش آن کد رهگیری خود را در این قسمت وارد کنید.
تصاویر پیوست امکان انتخاب تا ۵ تصویر وجود دارد. جهت انتخاب چندگانه کلید Ctrl را نگه دارید.
© همیارسیستم

Leave A Reply

Your email address will not be published.